٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٢
Source: Mehrnews
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەیی تەواو دان

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی حەزرەتی خاتەملئەنبیا وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ پارێزەری لە وڵات، ئاسایشی نەتەوەیی و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی چالاکی دەکەن و نیسبەت بە پێش شەڕی سەپێندراوە ئەم دواییە ئامادەترن.

سەرلەشکەر پاسدار عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا وتی: یەکگرتووییەکی پیرۆز کە لە شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژە بە وشیاری و زیرەکیی گەلی قارەمان و یەکگرتوویی ئێران وەکوو سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز و پیلانە جیاوازەکان لە دژی وڵات هاتە ئاراوە نەک هەر دوژمنی ئیسرائیلی و ئەمریکی شکست دا، بەڵکوو یەکگرتوویی جوانی گەلی ئێرانیشی بە هەموو جیهان نیشان دا.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وانە وەرگرتن لە قورئان و ئیسلام و بە رێبەرایەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و بە پێی ئەرکەکانمان بەردەوام ئامادەیی تەواومان بۆ پارێزگاری لە خاکی وڵات، ئاسایشی نەتەوەیی و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی هەبووە و نیسبەت بە شەڕی سەپێندراوی ئەم دواییەی ئامادەترن و گەلی ئێران نابێت نیگەرانی داهاتوو بن.
 

Your Comment

You are replying to: .
captcha